العربية
زمان
کوردى
عەرەبى
English
رئيسي
خدمات
المثال العمل
موضوع
اتصال
عن
1
خدمات
يبدأ
/
خدمات
/
چاندنەوەی قژ
خلف
چاندنەوەی قژ
بە درێژی مێژوو مرۆڤ خولیای جوانی و حەزی راکێشانی سەرنجی بەرامبەری لە مێشک بووەو بۆ ئەم بابەتە هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆری داوەتە بەر خۆی. موو (قژ، پرچ) کاریگەری زۆری لە جوانی و پێکهاتەی روخسار و هەروەها گەنج دەرکەوتنی دەم و چاو هەیە. هەروەها جێگەی ئاماژەیە برۆ و برژانگ و ریش و سمێڵ دەورێکی بەرچاو و کارەگەریان هەیە لە جوانی و سەرنج راکێشانی روخساری هەر تاکێک. رووتانەوە بە کۆمەڵێک هۆکارروو ئەدات لەوانە ژنتیک واتە فاکتەرە بۆماوەییەکان، یان لەدەس دانی مووبە کارەساتی نەخوازراو وەک سوتمان و برین و هتد. خۆشبەختانە پێشکەوتنەکانی پزیشکی لە بواری جوانکاری و بە تایبەت نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ تا رادەێیکی بەرچاو هیوا و ئومێدی بەخشیوە بەو کەسانەی گرفتی رووتانەوەی قژیان هەیە. چاندنه وەی قژ: بریتیە لە هەڵگرتنی پیازی (بنکی) موو لە پشتی سەر یان هەر بەشێک لە سەر یا خود جەستە کە هەڵگری رێژەێێکی بەرچاو لە مووە و گواستنە وەی بۆ ئەو بەشەی کە تووشی رووتانەوەی قژ بووە بە هەر هۆکارێک. لە گەڵ ئەوەی لەرووی کاتەوە نەشتەرگەریێکی وەختگرە ، بە گشتی پرۆسەێێکی ئاسان و سووکە و پاش تەواو بوون ، لە ماوەێێکی کانی ئە م ناشتەرگەرییە دەگمەن و چارەسەرییان سادەیە.(side effect)کورت دا نەخۆش ئەگەرێتەوە رەوتی ئاسایی ژیان. لێکەوتە شێوازەکانی چاندنەوەی قژ؛ جیاوازی شێوازی چاندنەوەی قژ لە جۆری وەرگرتنی پیاز (بنکی) موو لە مەخزەنی مووەکەیە بۆ ئەم مەبەستە دوو شێواز هەیە؛ FIT) ،Follicular Unit Extraction (FUE ؛ لەم شێوازە بە جیازێکی تایبەت فوڵیکڵ واتە پیازی مووەکە دانە دانەجیا ئەکرێتەوە بە پێی ستاندارد و پرۆتۆکۆلێکی دیاریکراوی پزیشکی نەشتەرگەر، پاشان لە شوێنی رووتانەوە دادەنرێت. (Follicular Unit Transplantation (FUT ؛ لەم شێوازە پارچەێێک لە مەخزەنەکە بە نەشتەرگەری ئەبردرێت ولە ژێر ئامێری وردبین پیازی مووەکان جیا ئەکرێتەوە پاشان لە شوێنی مەبەست ئەچێندرێت.
چاندنەوەی قژ
چاندنەوەی برۆ
چاندنەوەی ریش و سمێل
پلازما و مێزۆتراپی