العربية
زمان
کوردى
عەرەبى
English
رئيسي
خدمات
المثال العمل
موضوع
اتصال
عن
مقالات
يبدأ
/
موضوع
/
کورتەیەک سەبارەت بە سپی بوونی قژ
خلف
کورتەیەک سەبارەت بە سپی بوونی قژ
هۆکارەکانی سپی بوون؛ رەوتی ئاسایی تەمەن، ژەنەتیک واتە بۆماوەیی، قەلەقی ( سترێس)، جگەرە کێشان یان بەرکەوتن بە دووکەڵی دەستە دوی جگەرە، ستایل واتە شێوازی غڵەتی ژیانی رۆژانە وەکو شتنی قژ بە ئاوی زۆر گەرم، خواردنی خۆراکی ناتەندروست وەک فاست فوود ، خواردنی سوێر و چەور ، کەم بوونی ویتامینی, B12 مەوادە کانزاییەکان وەک یۆد، پروتئین، مس، سلنیوم تەممەڵی (خاو بوونەوە ) غودەی دەرەقی، کەم خوێنی، نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی سیستەمی بەرگری لەش ( Auto immune diseases ) بە کار هێنانی مەوادی کیمیاوی بە تایبەت بۆیە و بەرهەمە جوانکاریەکان خواردنەوەی کحول و کافایین ، قەڵەوی و زۆر بوونی کێش چی بکرێت بۆ پێشگرتن یا دواخستنی سپی بوونی قژ؛ ئاو زۆر بخۆنەوە، وەرزش (ریازە) بکەن، خواردنی تەندروست بخۆن، بە ڕادەی پێویست بخەون، هەمو جۆرە شامپۆێێک مەدەن لە قژتان، بۆیە و جێڵ و کرێم کەمتر بە کار بێنن و ئەگەر پێویستتان بوو با لە براندە ناسراو و زانستیەکان بێت، ویتامینی B12،B2 ، پرۆتین و مادەکانزاییەکان وەک یۆد ، مس و سلنیۆم کاریگەری زۆریان هەیە لە سەر دروست بوون و ڕاگرتنی ملانین واتە مادەی رەنگی موو . مریشک، قەل، سۆیا و سپێنەی هێلکە دەوڵەمەندن بە پرۆتین. دانەوێڵەکان، هێلکە، سەوزەوات، گۆشت و مۆز هەڵگری ویتامینەکانی B12،B2 ن. شێلم، سپێناخ، کارگ، نیسک، بادام، جەرگی گا و گوڵەبەرۆژە دەوڵەمەندن بە مس بۆ وەرگرتنی یۆد کەڵگ وەربگرن لە مۆز، سپێناخ، ماسی و گێزەر ماسی سەلەمۆن، گەنم، سۆیا، گوێز، گەنمەشامی، سەدەفی خۆراکی هەڵگری مادەی سلنیۆم ن. مەساج واتە شێلانی قژ و پێستی سەر بەم زەیتانە دەبێتە هۆی زیاد بونی خوێن بۆ مووەکان و زۆر بونی گەشە و هەروەها دواخستنی پرۆسەی سپی بوونی قژ زەیتی بادام، گوێز هێند، رەشکە، گەرچەک، رۆزماری ***** پەیامی کۆتایی؛ قژی سپی چارەسەری کۆتایی نیە. هەوڵ بدەن بە رێکخستن و چاکسازی لە شێوازی ژیانتان واتە خواردنی تەندروست و جوڵەی رۆژانە و هەروەها پارێز لە جگەرە، کحول ومەوادە کیمیاوی بە هەر بەرهەمە جوانکاریەکان ئەم پرۆسە سروشتیە دوا بخەن.
أحدث المقالات
نەخۆشیەکانی موو ( قژ )
موو کاریگەری بەرچاوی هەیە لە تەندروستی جەستە. پێست و موو یەک...
موو خۆرە
ئەم نەخۆشیە ئەبێتە هۆی دو یان چەن پارچە بوونی بەشی کۆتایی قژ...
کورتەیەک سەبارەت بە سپی بوونی قژ
هۆکارەکانی سپی بوون؛ رەوتی ئاسایی تەمەن، ژەنەتیک واتە بۆماو...
شانە کردن زۆر نەبێت باشترە !
شانە کردن زۆر نەبێت باشترە بە تەڕی قژتان شانە مەکەن بۆ هە...
.
.